به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەشار ئەسەد» لە ڕەوتی ئەم سەردانە ئاگاداری ڕەوشتی وەبەرھێنان لەم شارە پیشەسازییەدا بووەوەو لە گەڵ پیشەوەرانی شارەکەدا دیداری کردو سەبارەت بە ھێزمەندکردنی بواری وەبەرھێنان و چۆنیەتیی زاڵ بوون بە سەر لەمپەرەکانی بەردەم پیشەسازی لە سووریا دا لەگەڵیاندا بیروڕای گۆڕییەوە.
سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدارەکەدا پێی داگرت: سووریا بارستایی ڕاستەقینەو پێویستی بۆ زاڵ بوون بەسەر بایکۆتەکان و کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی و پێکھێنانی ھەلی سەرمایەنانەوەو کارڕەخساندنی زیاتر ھەیە.
«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی چوارشەممە ژمارەیەک دامەزراوەو کارگەی لە شاری پیشەسازیی «عەدرا» لە ڕیفی دیمەشق بەسەر کردەوە کە لە ھەل و مەرجی شەڕو گەمارۆدا دامەزرا بوون.
342/